ئەی گوڵاڵەی خوێن لێ تکاوی نیسان
ئاودراوی بە جۆگەی خوێنی گریان
لە ناو گۆڕا چریسکەی دێ برینم
مەشخەڵێکە بۆ ڕۆژگاری ژینم
لەگەڵتان بووم نەسووتان
ئێستا پشکۆم خەمی ئێوە و خەمی خۆم گرتە ئەستۆ
ئەگەر دووکەڵ هەناسەم بێ
بە خوێناو ئەچنم تۆڕی ئازارم بە درەخت*؟؟؟
هەتا بوێ دەمار و ئێسقانم
بەقوربانی بچووک و گەورەتانم
بەقوربانی بچووک و گەورەتانم
*؟؟؟= لەم وشەیە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس