پەروین چاکار

هەڵەبجە

بە دەنگی: پەروین چاکار
شێوەزار: سۆرانی
212
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە 'با' قەڵەمەکەی ڕفانم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم

پانزەی مانگ بوو
سیروان قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شێعرەکانم

شانزەی مانگ بوو
ئاخ شانزەی مانگ
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم

هۆنراوە: شێرکۆ بێکەس