ناسر ڕەزازی

نەسرین ئەمرۆ نەورۆزە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
240
نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە
لێت بێ جەژنە پیرۆزە
لە کوردستانی مەزن
جێژنی گشت گەل و هۆزە

بۆت دەڵێم تۆزە تۆزە
زستان ڕابرد نەورۆزە
لەبەر دایکت ناوێرم
لێت بکەم جەژنە پیرۆزە
ئەوە ساڵی تازە هات
لێت بێ جەژنە پیرۆزە

نەسرین زۆر مەزەداری
دەڵێی دەنکی هەناری
وەرە ئاوێزانت بم
سافی وێنەی خەیاری
بۆت دەڵێم نەختە نەختە
بەندی دڵەکەم چەن سەختە
پیشەی عاشق گریانە
بۆیە وێڵ و بەدبەختە