خەفەت لابەرە ڕوو لە من تاڵ مەکە
نەرۆزە نەورۆز نەورۆزە نەورۆز
کەمێ وا وەرە تۆ وەک ئەمساڵ مەکە
با لێت بێ پیرۆز نەورۆزە نەورۆز
دێتەوە بیرت ڕێی کانی عاشقان
یاری مناڵی گۆزە بەدەستان
نابێ نەزانی چیت بەسەر هێنام
بوومە ئەفسانەی فەوتاوی زستان
تانە نەدەی لێم کردمت بە داستان
بڕوانە سەیرانە سەرچۆپیکێشانە
گەڕیانە لەملانە سێ پێیی و شێخانە
چوو بۆ هەوا تۆز
لەسەر نەکەرۆز
تاقەتی بردم سەرمای بەفرانبار
تۆی لە من دوور کرد ئەم شار تا ئەو شار
وەختە لەسەر نێی تاجی بووکێنی
چۆپی بکێشی جارێ نە سەد جار
بادە بنوشین پەیکی دوو دڵدار
بڕوانە سەیرانە سەرچۆپیکێشانە
گەڕیانە لەملانە سێ پێیی و شێخانە
چوو بۆ هەوا تۆز
لەسەر نەکەرۆز