بەکر لەگزی

جێژنە جێژنی نەورۆزە

بە دەنگی: بەکر لەگزی
شێوەزار: سۆرانی
172
مزگێنی بێ هات ساڵی نوێ
خۆشی دوای خۆشی جوێ بە جوێ
بڵێن بەخت چیدی نەنوێ
ئەستێرەی مەش سەری ناسوێ
جێژنە جێژنە جێژنە جێژنی نەورۆزە
وەرن با بە دڵ بیکەین جێژنە پیرۆزە

سەری قەندیلی خاڵ خاڵە
لێی شین بوو سوێسنە و هەڵاڵە
هەوای دەنگی ئەو شمشاڵە
هاوار دەکا هۆهۆ خاڵە
جێژنە جێژنە جێژنە جێژنی نەورۆزە
وەرن با بە دڵ بیکەین جێژنە پیرۆزە

لەسەر ڕا دێ ئاوی هەڵدێر
سەحرا شینە و مەزرا زنوێر
حاحای شوانە و دەنگی بلوێر
زۆرمان دی دەوری تاڵ و سوێر
جێژنە جێژنە جێژنە جێژنی نەورۆزە
وەرن با بە دڵ بیکەین جێژنە پیرۆزە

شینی خوێنی لاوی کوردن
هەرچی گوڵی سوور و لالەن
لەسەر مەزاری شەهیدان
شلێران مەردەنگی و لالەن
جێژنە جێژنە جێژنە جێژنی نەورۆزە
وەرن با بە دڵ بیکەین جێژنە پیرۆزە

هۆنراوە: حەقیقی