جەژنی کوردانە جەژنێکی پیرۆز
بەخێر بێی نەورۆز بۆ کوردی دڵسۆز
جەژنی نەورۆزی فەسڵی بەهارە
کاتی ژینەوەی درەخت و دارە
نەورۆزە نەورۆز
فەسڵی سەیران گوڵ و گوڵزارە
سەراسەر عالەم بۆی چاوەنواڕە
ڕۆژی نەورۆز بوو کاوەی ئاسنگەر
لەبۆ قەومی کورد کە بوو بە ڕابەر
نەورۆزە نەورۆز
جەژنی کوردانە جەژنێکی پیرۆز
بەخێر بێی نەورۆز بۆ کوردی دڵسۆز
جەژنی نەورۆزی فەسڵی بەهارە
کاتی ژینەوەی درەخت و دارە
ڕۆژی نەورۆزە فەسڵی بەهارە
کاتی ژینەوەی درەخت و دارە
نەورۆزە نەورۆز
ڕۆژی نەورۆز بوو جەژنی ئازادی
بۆ گەلی کوردان بە خۆشی شادی
ڕۆژی نەورۆزە جەژنی ئازادی
بۆ گەلی کوردان بە خۆشی شادی
جەژنی نەورۆزە ڕۆژی ڕووناکی
بۆ ڕێ نیشاندان قەومی دڵپاکی*؟؟؟
نەورۆزە نەورۆز
جەژنی کوردانە جەژنێکی پیرۆز
بەخێر بێی نەورۆز بۆ کوردی دڵسۆز
جەژنی نەورۆزی فەسڵی بەهارە
کاتی ژینەوەی درەخت و دارە
نەورۆزە نەورۆز
*؟؟؟= ئەو شوێنەمان بە تەواوی بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزان لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس