ئیبراهیم فەتاحی میدیا حسێن

چنوورە و چنووری

بە دەنگی: ئیبراهیم فەتاحی و میدیا حسێن
شێوەزار: سۆرانی
289
ئەرێ ئەمشەو شەو بەهارە
دەخوێنێ کۆلارە
یارم چووە دەردارە*؟؟؟
وەی چنوور و چنووری
ئۆ چنوور و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئەرێ ئەمشەو شەو بەهارە یاری من نازدارە
ئەمشەو شەو بەهارە یاری من نازدارە
وەی لە گوێیدایە گوارە
وەی چنوورە و چنووری
ئۆ چنوورە و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئای لەسەر مەحموودکانی
پێم نا لە کلدانی
شەمامە نەبانی
نەفام بووم نەمزانی
ئیمجا بە دەبانی
لەسەر چاوی جوانی
کیژۆڵەی کوردستانی
وەی چنوور و چنووری
ئۆ چنوور و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئەرێ بریا هەر نەمدیبا
شەڵا نەمناسیبا
ناسیم بە دڵی خۆم بای
وەی چنوورە و چنووری
ئا چنوورە و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئەی بە هەوران پایزە
دەخوێنێ ئازیزە
بە هەوران پایزە
دەخوێنێ ئازیزە
یارکۆڵێ لێم زیزە
یارم گوڵە گەزیزە
وەی چنوور و چنووری
ئۆ چنوور و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئەرێ ئەمشەو شەو هاوینە
یارم کراس شینە
ئەمشەو شەو هاوینە
یارم چاوی شینە
بۆچی دڵ غەمگینە
وەی چنوورە و چنووری
ئۆ چنوورە و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

ئای چاوجوان و زۆر شیرینە*؟؟؟
بێرییە مەڕە نەخشینە
ئەسمەرێ/عاشق بە خاتووزینە*؟؟؟
با بگرین بە بێ زینە
ئەویش بۆ کوڕێ خەڵکینە
وەی چنوور و چنووری
ئۆ چنوور و چنووری کلدان و کلتووری
ئیجازەم لە دایکی سەند دەپسێنم بەرمووری

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس