ئاغا نیم دێهاتم بێ شێخ نیم کەراماتم بێ
خۆ من حەمە حەو دەس نیم دۆستی گەورەم فاتم بێ
بیگرە چۆپییەکەو شەیدام وە لەنجکەو
جوانێ دەستم دەستۆ کە با بۆن کەم شەمامەکەو
هاتەو هاتەو لەسەردا بە شوێنگەی مانگە زەردا
دەک ماڵی بابی بڕمێ ئاوری لە جەرگم بەردا
بیگرە چۆپییەکەو شەیدام وە لەنجکەو
جوانێ دەستم دەستۆ کە با بۆن کەم شەمامەکەو
سەرم بە سەرگەردانی ڕۆحم بێ بە قوربانی
پەنج فەرزەکەی نوێژەکەم چوو لەسەر دوو چاوی جوانی
بیگرە چۆپییەکەو شەیدام وە لەنجکەو
جوانێ دەستم دەستۆ کە با بۆن کەم شەمامەکەو
قەڵا و سەفین بەرامبەر یارم عەبای خستە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران ئەمنی کردووە دەربەدەر
بیگرە چۆپییەکەو شەیدام وە لەنجکەو
جوانێ دەستم دەستۆ کە با بۆن کەم شەمامەکەو