ناسر ڕەزازی

ئەی موتریبی حەریفان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
402
نەسرین ئەوڕۆ بەهارە خۆشتر لە ساڵی پارە
وەرە بچین بۆ سەیران بۆ ئەو باغ و نزارە
ئەی موتریبی حەریفان دەسکە بە نەغمە خوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفعەکا غەمانێ

نەسرین گوڵی بەهاری نموونەی ڕۆژگاری
بە عەشقی تۆیە ماوم چوونکە زۆر مەزەداری
ئەی موتریبی حەریفان دەسکە بە نەغمە خوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفعەکا غەمانێ

نەسرین بە دینم جوانی ناسکۆڵ و غونچیلانی
وێنەی تۆم قەت نەدیوە چون کیژی کوردستانی