چ کارەساتێکە دەستێکم دەستەکەی ترم بشکێنێ
ئەم چاوەم بەرایی نایات چاوەکەی ترم ببینێ
من بۆ هەڵوەرینێ دڵم هۆن هۆن ئەشکی پیایە
کەچی تۆ بۆ مەرگی باخت خورپەیێ بە دڵتا نایە
مەڵێ غەدر دروستی کە بە خۆشەویستی نامۆیە
چراخانیش بێ تاریکە ئەڵێی هەناوی گڵکۆیە
خۆشە هەموو لە ماڵێکا ئەوین کۆمان بکاتەوە
بارانی سۆز و موحیببەت جوانی بە ژین بداتەوە
چ کارەساتێکە