ئەمەل سەعید

ئازیزەکەم

بە دەنگی: ئەمەل سەعید
شێوەزار: سۆرانی
395
شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێت ئەی هاوار لە خزمەت تۆوە

ڕەنگزەردی خەزان ئازیزەکەم خەتای پایزە
ڕەنگزەردییەکەی من ئەی هاوار دووری ئازیزە

لەو دەمەی ڕا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
لەو دەمەی ڕا ئەو دڵەم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم
ئای ئای لە خۆم غەریبم نازدارێ گیان
دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یارانی وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردووم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی

ئەگەر بەبێ تۆ ئازیزەکەم بچم بە گوڵدا
گوڵ بێ بە نەشتەر ئەی هاوار بچێ بە دڵدا