دەڵێن مانگ نازانێ گۆرانی بڵێ
ئەمشەو من و مانگ تا بەیانی گۆرانیمان وت
ئەو بۆ ئەستێرەکان گۆرانی ئەڵێ
منیش بۆ چاوەکانی تۆ گۆرانیم ئەوت
دەڵێن مانگ نازانێ گۆرانی بڵێ
ئەمشەو من و مانگ تا بەیانی گۆرانیمان وت
دە تۆش وەرە دەرگای دڵتم بۆ واڵا کە
با لە ناختا بتوێمەوە بتوێمەوە
خۆت دەزانی باش دەزانی کە شێت بووم
تەنها بە عەتری هەناسەت دەژێمەوە
دەڵێن مانگ نازانێ گۆرانی بڵێ
ئەمشەو من و مانگ تا بەیانی گۆرانیمان وت