ئەمەل سەعید

کوردستان

بە دەنگی: ئەمەل سەعید
شێوەزار: سۆرانی
206
هەتا مردن دڵم چاوگەی عیشقی تۆیە کوردستانم
لانە و ماڵمی تۆ مێژوومی تۆی قیبلەگای کوردستانم
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتیمانی سەبووریمە
ئازادی تۆ بەهاری تۆ گوڵستانی غەریبیمە
شەرتە ئەی خاک لە گۆڕیشدا چراگەی تۆ خامۆش نەکەم
لە رێی تۆدا وەکوو ئاسک سڵ لە داوی ڕاوچی نەکەم
هەتا مردن دڵم ڕاوگەی عیشقی تۆیە بابەگوڕگوڕ
ئاگری تۆ کێوی سەوزی موحیبەتە بابەگوڕگوڕ

شەرتە خوێنم خەنەی سەری ئازادیت بێ هەتا ماوم
لە تۆ زیاتر ئاسکی خاکێ پێ نەنێتە دەشتی چاوم
شەرتە خوێنم خەنەی سەری ئازادیت بێ گەر بخوازی
چاوم چرای بەرهەیوانی شەوگارت بێ گەر بخوازی
هانێ ڕۆحم ئەی نیشتیمان فیدای بەردێ لە شاخی تۆ
هانێ ڕۆحم ئەی نیشتیمان فیدای چڵێ لە باخی تۆ
هەتا مردن ئەوینی تۆ نیشتیمانی سەبووریمە
ئازادی تۆ بەهاری تۆ گوڵستانی غەریبیمە
شەرتە ئەی خاک لە گۆڕیشدا چراگەی تۆ خامۆش نەکەم
لە رێی تۆدا وەکوو ئاسک سڵ لە داوی ڕاوچی نەکەم
هەتا مردن دڵم ڕاوگەی عیشقی تۆیە بابەگوڕگوڕ
ئاگری تۆ کێوی سەوزی موحیبەتە بابەگوڕگوڕ