مستەفا دادار

ئەی دلێران

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
278
ئەی دلێران بەچکەشێران
بەسیە هەستن لە خەو وا بەیانە
بۆ بەرزی گەلی کورد
تێکۆشن دەستوبرد
بۆ بەرزی نەتەوەی کورد
تێکۆشن دەستوبرد
چاوی لێتانە داکی وەتەن
عالەم ئەمڕۆ هەر خەریکە هەوڵ ئەدا بۆ بەرزێتی ژیانی
یەکگرن پێشکەون ڕاپەڕن سەرکەون
چاوی لێتانە دایکی وەتەن

مەکتەبە دەرمانی ئێمە
خوێندنە ڕێبەری ڕێی ڕزگاری
هەستن ئەی لاوی کورد
تێکۆشن دەستوبرد
چاوی لێتانە داکی وەتەن
مەکتەبە دەرمانی ئێمە
خوێندنە ڕێبەری ڕێی ڕزگاری
چارەسازان کاربەدەستان
بۆچی وا مات و بێدەنگ و دوورن
ئۆباڵی نەتەوەی کورد لە ئەستۆی ئێوەیە
چاوی لێتانە دایکی وەتەن

هۆنراوە: فایق بێکەس