مستەفا دادار

کوردستان نیشتمانی کورد

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
471
کوردستان نیشتمانی کورد
بەرز و پیرۆزی سوێندت پێ دەخۆم
بۆ سەربەخۆییت بە خوێن و بە گیان
بە ماڵ و منداڵ بە قوربانی تۆم
کوردستان
کوردستان

کوردستان پەیمانم داوە
یان ئازاد ژیان یان ئازا مردن
تازە بەسەر چوو وەک جاری جاران
لە ڕووی داگیرکەر سەرنەوی کردن
کوردستان
کوردستان

کوردستان بارزان بادینان
چیای مەتین پیران هەندەرێن سەفین
ئەزمەڕ زمناکۆ بە گیان و بە هۆ
بە خوێنی ئاڵی لاوانی نەخشین
کوردستان
کوردستان