ئەو شەوانەی کە بێ تۆییم سەر هەڵئەدا و نابڕێتەوە
شەرابێکی گەرم مژاوە بێ تام و ڕەنگ ناخورێتەوە
لانە و پەرستگا چۆڵ ئەبێ وەک تەرمی گڵکۆی بیابان
دیدەم کز و خۆم بێ هیوا ئاوی لێ ئەبڕێ خەرمان
هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی
بۆ ئەبەدی
وا مەزانە کە لێت دوور بم دڵی شێتم پڕ سەودایە
هەرچەند گلێنەم گێژ ئەدەم بە هیچ کەس سەبووریم نایە
هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی
بۆ ئەبەدی
ئەزانی من بۆچی هێندە وا خولقەتم پێوە گرتووی
لێم مەعلووم ڕەحمی یەزدان بۆ منی کە درووس کردووی
هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی
هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی
بۆ ئەبەدی