دوو ڕەشماڵەی ڕەشکۆکە هاتن هەڵیاندا لە قوڕە داری
دوو کیژی گوارە زێڕن بە جووت پێش ڕەشماڵیان دەماڵی
هۆی بێری بێری بێری بێریم کیژە خوەشناوە
کارمامزی چیای سەفینە ئەو گەورە کیژەی شەقڵاوە
بە گوارەی بە گوێتەوە وەختە سوێم بۆت بێتەوە
سینگت بەفری هەوشینە بە شنەی با دەتوێتەوە
هۆی بێری بێری بێری کیژۆڵەی شەنگە بێری
تۆ فریشتەی یا کوو پەری یان کچە کوردی هەولێری
ئاسەرێکە و مەستی نازت دڵێکە و بۆت نەماوە
دڵم حەقی بە دەستە فتوای سەری دراوە
هۆی بێری بێری بێری کیژۆڵەی شەنگە بێری
تۆ فریشتەی یاکوو پەری یان کچە کوردی هەولێری
یان دەوامکە بۆت مردم کچێ لە دین و دنیات کردم
ئەی خاوەن هێلانەی دڵ بێ خانە و لانەت کردم
هۆی بێری بێری بێری کیژۆڵەی شەنگە بێری
تۆ فریشتەی یاکوو پەری یان کچە کوردی هەولێری