بەرهەم حەسەن

لە یادمای

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
228
لە یادمای لە یادمای
لە ژینمای لە ژیانمای
لە ناو خوێن و دەمارمای
لە ناو شەوگاری تارمای
پیرۆزی لام لە یادمای

لە دوێنێدا و لە ئەمڕۆمای
لە قووڵایی باوەڕمای
لە هەنسک و گریانمای
لە هەست و پێکەنینمای
پیرۆزی لام لە یادمای

لە قووڵایی دەریای شینای
لە مانگەشەوی هاوینای
لە ناو گزنگی بەیانای
لە سروەی شمشاڵی شوانای
لە گەرووی شمشاڵی شوانای
پیرۆزی لام لە یادمای
خۆشم ئەوێی لە یادمای

ئەرێ گیانە لە بارانی بەهارانای
لە خۆری ڕۆژی زستانای
لە بروسکە و چەخماخەدای
لە پرشنگی ئەستێرەدای
پیرۆزی لام لە یادمای
خۆشم ئەوێی لە یادمای
لە یادمای

لە ناو خونچەی تەنگی دڵای
لەگەڵ بۆنی خۆشی گوڵای
لە ناو ئاوازی بولبولای
لە ئازار و ژان و تلای
پیرۆز لام لە یادمای
خۆشم ئەوێی لە یادمای