بەرهەم حەسەن

چاوەڕوانم

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
228
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی دوو لێوێکم وشەکانی تۆ بنوێنێ تۆ بنوێنێ
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی ڕۆژگارێکم گوڵی بەهار وەربڕوێنێ ئەی بڕوێنێ

چاوەڕوانم وشەکانت بکەم بە مەشخەڵی دەستم
چاوەڕوانم خەندەکانت بکەم بە هیوای هەڵبەستم
چاوەڕوانم چاوەڕوانم چاوەڕوان

چاوەڕوانم دەرگای داخراوی ژینم لێ بکرێتەوە
شادی و خۆشی داهاتوومان ژیانی کۆن بسڕێتەوە
چاوەڕوانم چاوەڕوانم چاوەڕوان

چاوەڕوانم فرمێسکەکان بەجێ بهێڵن بیناییم
لە تاریکی ڕزگارم بێ و هەڵکەم مۆمی دواتەنیاییم
چاوەڕوانم چاوەڕوانم چاوەڕوان

چاوەڕوانم چاوەڕوانم
چاوەڕوانم لەبەر باخچە وێرانەی چەندەها ساڵەم
سەوز بێتەوە پووش و پەڵاش بەڵکوو کپ بێ دەنگی ناڵەم

دییەم ئای
چاوەڕوانم ئەو ئاواتەی دڵ ئەیویست لە دونیای ژینا
تێکەڵ نەبێ لەگەڵ ساڕێژی برینا

چاوەڕوانم هەردوو دەستم ئەژنۆکانم بەجێ بێڵن
نەفرەت بکەن لە بێزاری و تۆوی شادمانی بچێنن
چاوەڕوانم چاوەڕوانم چاوەڕوان