حەسەن گەرمیانی

لە ناو ڕەزان

بە دەنگی: حەسەن گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
214
سووتام برژام لە ناوتانا
مەژگم نەما لەی باسانە
لە پاش میران زەم هاسانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
کە ئەیبینم خۆی سوڵتانە
بۆخۆی گوڵە و لە ناوتانا
مەیژاکێنن بێ تاوانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان

بۆن مێخەک تێ هی کامتانە
ناسیمەوە و هی چاوجوانە
شۆخ و شەنگەکەی گەرمیانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی تاقەگوڵەکەی چەم ڕۆخانە
بیلاوێنن تا لاتانە
ئۆباڵی لە ئەستۆتانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان

پەروەردەی ئاوی ڕۆخانە
ناسک و جوان و خانومانە
ڕێزی بگرن وەک مێوانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی دڵی بشکێنن تاوانە
ئاسکە سرکەکەی گەرمیانە
کە تۆری کرد بێ ئامانە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
گفت شیرینە و زۆر هێمنە
گریشمە و نازی شەرمنە
ڕێک و پێکە و یاری منە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان

لە لۆمەی خەڵکی بێباکە
چونکە پەروەردەکەی چاکە
ئەسڵزادەیە و بێباکە
داخ هاوار لە ناو ڕەزان
ئەی هاوار لە ناو ڕەزان
داخ هاوار لە ناو ڕەزان