حەسەن گەرمیانی

لەگەڵ بارانێک دەبارێی

بە دەنگی: حەسەن گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
202
لەگەڵ بارانێک دەبارێی ڕوو لە کێڵگەکەی من ناکات
هەڵاڵەی جۆرە گوڵێکی لە باخی مندا هەڵ ناکات
ئەو شەپۆلانەی دەتهێنن ڕێ نابەنە سەر کەنارم
لە شێعرێکیشدا گۆرانیت هەرگیز نایەتە سەر زارم
بەجۆرە ڕەنگێ ڕەنگینی بە چاوانی من نامۆیە
هاوڕێی تیشکی ئێوارانی هەمیشە لە دەم ئاسۆیە

لە ناو باخێکدا پەپوولەی گەلێک دوورە لە ماڵی من
شنەیێکی نیوەشەوی بزە ناخەیتە حاڵی من
ئێوارەیەک وەرە ئێرە خۆ ئێرەش ماڵی ئەوینە
ئێرەش با هەر ئاوەدان بێ پڕ بێ لەو خەندە شیرینە
تەنیا ساتێک وەرە ئێرە با لە ناو ناخما بنەخشی
بە تەماشام باوەشت کە*؟؟؟ ئارام بە ڕۆحما ببەخشی

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس