سەلاح داودە

بەهاری شادی ٢

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
214
غەریب غەریب دیارە
جێگەی غەریب گۆشە و کەنارە
غەریبی شاران کارێ پێم کەردەن
لە گیان بێزار ڕازیم وە مەردەن
هەر کەس ئەڵێ غەریبی خاسەن
ئەی هاوار
هەر کەس ئەڵێ غەریبی خاسە
ئەویش لە جوملەی هەر خوانەناسەن

ئاخ بەهارە و بەهارە و بەهارە
یار بەهارە و بەهارە و بەهارە
وەی بەهاری شادی و خۆشی
وەرە دەس لە ملانت کەم
وەی پێکی شادی بنۆشین

ئەرێ پەرچەم چین چینی
وەڵا دوو چاوی شینی
ئەرێ عاشقی باڵات بووم
وەڵا تۆ خوێنشیرینی
ئاخ بەهارە و بەهارە و بەهارە
وەی بەهاری شادی و خۆشی
وەرە بێنە ماچت کەم
وەی پێکی شادی بنۆشین

ئەرێ مەیلم دا وە پێت
گیانە وامزانی مەردی
وەڵا وامزانی مەردی
ئەوە نەک هەر بۆ من
وەڵا هەر ئێش و دەردی
چاوجوان هەر ئێش و دەردی
ئاخ بەهارە و بەهارە و بەهارە
وەی بەهارە و بەهارە و بەهارە
وەی بەهاری شادی و خۆشی
وەرە دەس لە ملانت کەم
وەی پێکی شادی بنۆشین