ناسر ڕەزازی

کورتێ هات ڕابورد

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
397
باعیسی گەرمی گیانە بازاڕت من بووم
ئەرێ بازاڕت من بووم
جەلای ئاوێنەی ئازیز ڕوخسارت من بووم
کورتێ هات ڕابورد کوێر بووم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

من سکەم بەناو گیانا مەحبووبیت لێدا ئاخ مەحبووبیت لێدا
ڕەواجم پێدا ئازیز بە شار و دێدا ئاخ بە شار و دێدا
کورتێ هات ڕابورد کوێر بووم نەمزانی
خەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

پەری پەری پەری قولنگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە موشتەری
لە دەوری گەڕێم هەر ئەوە تاجی سەری
قەولم داوە بۆی دەکڕم کراس و پشتێنک و دەری
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە خۆ قەدی دەڵێی شمشاڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
ئوروسم، جووم، ئەرمەنیم. جوولەکەم یان داسنیم
گاورم یان مەسیحیم دینم بۆ وی بەتاڵە
پەری پەری پەری قولنگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە موشتەری
لە دەوری گەڕێم هەر ئەوە تاجی سەری
قەولم داوە بۆی دەکڕم کراس و پشتێنک و دەری