دایە گیان بگری بە حاڵی زارم
نەماوە ئیتر سەبر و قەرارم
لەسەر گۆڕەکەم گوڵێ دابنە
ئەو گوڵە زەخمی دڵەکەی منە
من بێگوناهم من بێپەناهم
من بۆ ئاوارەم گیانە بێچارەم
ئاخ یاران وەرن بمبینن
ئۆف یاران وەرن بمبینن
جا دابنیشە بە دەم دەردەوە
وەک منداڵی بملاوێنەوە
جا دابنیشە بە دەم دەردەوە
هەر وەک منداڵی بملاوێنەوە
من بێگوناهم من بێپەناهم
من بۆ ئاوارەم ئەڵڵا بێچارەم
ئاخ یاران وەرن بمبینن
ئۆف یاران وەرن بمبینن
من چیم بە تۆ گوت تۆ چی ژنەفتی
دات لە شەقەی باڵ لێم دوورەو کەوتی
ئای عەزیزم بینای چاوانم
یادی دڵە بیچکۆڵەکەت لێرە میوانم
تا کەی دانیشم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم وە بۆی هەناسەتەوە
تا کەی دانیشم لە سای دیواران
تا کەی بیکێشم غەریبی شاران
ئای عەزیزم بینای چاوانم
یادی دڵە بیچکۆڵەکەت لێرە میوانم