هەتا بە دەسم کەوتی چەند کەست پێ ڕاسپاردم
ئێستا لێم بووی بە دوژمن بە بێگانەت ئەسپاردم
ئێستا لە دوور دیاری ژەهری مارت پێ خواردم
ئێستا لێم بووی بە دوژمن ژەهری مارت پێ خواردم
دێوانەم وەی دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵم
کەس نییە لە من بپرسێ ئەمن بە دوای چی وێڵم
لەگەڵ تۆمە بای وادە دڵ تا کەنگێ ناشادە
پەنام هێنا بە بادە ڕەنجم بۆ تۆ بە بادە
دێوانەم وەی دێوانەم دێوانەم لە دوای خێڵم
کەس نییە لە من بپرسێ ئەمن بە دوای چی وێڵم