ئەرێ گیان ئاخ ئاخ ئازیز
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێ بەهرەن لە ژین گەل نامورادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان
بێ دابنیشین لە بن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەیگوساران
با ساتێ ناوی لە یادا نەبێ
مەرگی جوانان، گریەی هەژاران
بێ دابنیشین لە بن داری بەی
نەختێ بنۆشین لە خۆشاوی مەی
ئەوجا دەزانی کامیان جوانن
بەی ڕەنگی گەردن، مەی ڕەنگی گەردن
بێ با بۆت بکەم باسی جوانیم
ڕۆژانی بەرخیم، شەوانی شوانیم
کۆرپەی ئازیز بووم شوانکارەی شادی
ژیان بە خۆشی هەتا توانیم
لەبەر چاوی بەد لە ترسی بەدکار
دڵ خۆم ئەکەمە گۆڕی یادگار
بە فرمێسکی وشک بە ناڵەی بێدەنگ
دێنمە لەرزین تەختی کردگار
سەرچاوەی دەنگ: t.me/dengahangikurdi