ئەرێ قوربانت بم هەی بای شەوێ
قوربانت بم هەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلای دەوێ
دەنا جوانێ پیرت کردم
نەورۆز بوو بۆ خوڵکت نەکردم
هەرچەن دەکەم فکر و ئەندێش
تەوەلا بووم لە خزم و خێش
لە تاو دووریت بووم بە دەروێش
دەنا جوانێ پیرت کردم
جەژنە تۆ بۆ خوڵکت نەکردم
قوربانت بم دڵ تۆی لە یادە
قوربانت بم هەی بای وادە
دڵ تا کەنگێ وا ناشادە
ڕەنجم بۆ تۆ من بە بادە
پەنام هێنا ئۆف بە بادە
دەنا جوانێ پیرت کردم
ئەوڕۆ تۆ بۆ خوڵکت نەکردم