ملکز و داماو ئەی هاوار مات و ڕەنجەڕۆ
میوەی ئاواتم ئەی هاوار قەت نەکرد لە بۆ
میوەی ئاواتم گیانەکەم قەت نەکرد لە بۆ
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ سەر زەوی ئەکا ڕەنگین
هەنگاو بە هەنگاو بیوەی بۆ ئامانجێکی شیرین
بە دڵ هەنگاو هەڵدەگرم بۆ ئامانجێکی شیرین
تەواو سووتاوم ئەی هاوار لەم عەرزە سوورە
سەودام بە ئاوای*؟؟؟ گیانەکەم ئەو ڕێگە دوورە
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ سەر زەوی ئەکا ڕەنگین
بە دڵ هەنگاو هەڵدەگرم بۆ ئامانجێکی شیرین
ئەم خەمە زۆرە ئەی هاوار ئەیکێشین بە شان
ئاهی هەژارە گیانەکەم کەوتووەتە لێمان
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ سەر زەوی ئەکا ڕەنگین
بە دڵ هەنگاو هەڵدەگرم بۆ ئامانجێکی شیرین
لەگەڵ هەژاران ئەی هاوار مەکەرۆ فەنێ*؟؟؟
ئاخر هەژاران گیانەکەم خوایکیان هەنێ
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ سەر زەوی ئەکا ڕەنگین
بە دڵ هەنگاو هەڵدەگرم بۆ ئامانجێکی شیرین
خۆزگە نەبوایە عەزیزم ڕەنجم بێحاسڵ
من بگەشتایەم گیانەکەم بە مورادی دڵ
من بگەشتایەم ئەی هاوار بە مورادی دڵ
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ لە عەرزی تەواو ڕەنگین
دڵۆپ بە دڵۆپ دەڕژێ سەر زەوی ئەکا ڕەنگین
بە دڵ هەنگاو هەڵدەگرم بۆ ئامانجێکی شیرین
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس