یارەکەم ئەی جوانەکەم
ڕوحمێ بە دڵە دێوانەکەم
ڕووخا دیوەخانەکەم
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەک دانەیە
دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
یار [جێم] نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێ لانە خۆم
ئاخ موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
ئاخ هاوار
ئاخ هاوار کەسێ بابم نەمێنم
ماڵە بابم بێوەفا
سەبرم نەما تا کەی جەفا
سینگت باغی باسەفا
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەک دانەیە
دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
تاڵە بێ تۆ ژینی من
توخودا وەرە سەر دینی من
مەڵهەمی کە برینی من
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەک دانەیە
دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
دەردی عیشقم کارییە
فرمێسک لە چاوم جارییە
من بەشم غەمبارییە
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەک دانەیە
دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم