سۆنەی گەردن مراوی
مانگی/بانگی هەڵدەی لە ساوی*؟؟؟
لە سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ زێڕی تاسکڵاوی
سەر و ماڵم دەفرۆشم ئەو گوڵە هەڵبێنێ چاوی
تۆز تۆز تۆز دەکا نەختە نەختە تۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی خۆی بۆ قیت و قۆز دەکا
لە قوسان مێردەکەی گول بۆ داوای کەری بۆز دەکا
خۆ من چاوی سابڵاغ نیم سەرچاوەی ئاوی لەندی
باسکم وە ژوور سەری نێ کابانێ دەوڵەمەندی
سەرم تەعجووب دەمێنێ چۆنە بە گولەیوە بەندی!
تۆز تۆز تۆز دەکا نەختە نەختە تۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی خۆی بۆ قیت و قۆز دەکا
هەی ئەگەر دەچێ بۆ کانی جەحێڵان ئاڵۆز دەکا
لە خەیابانی شاری هەی لە کووچان ڕێم کە ڕێم کە
لە خەیابانی شاری لە کووچان ڕێم کە ڕێم کە
بە نەعلەت بی پەهلەوی دەڵێ چەپکەی لەسەر کە
بە نەعلەتی بی پەهلەوی جا دەڵێ چەپکەی لەسەر کە
تا لە دنیای ڕوون دەژیت قەت مەنعی عاشقان مەکە
قۆڵی پڕە لە بازن، لە بازن نێوچاوی کلەچایە*؟؟؟
ئەبرۆی دەڵێی قەیتانە لێوی دەڵێی خورمایە
ئاوری لە من بەرداوە چاوی دەڵێی لامپایە
تۆز تۆز تۆز دەکا نەرمە نەرمە تۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی بۆ حەمام خۆی بۆ قیت و قۆز دەکا
لە قسان مێردەکەی گول بۆ داوای کەری بۆز دەکا
داوای کەری بۆز دەکا
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیانزانن لە ڕێگای بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی ساغ کەنەوە.
زۆر سپاس