سەلاح خزری

لانە و لانت کەم

بە دەنگی: سەلاح خزری
شێوەزار: سۆرانی
230
جا ئەگەر حەکیمی دەس لە دڵم نێ
یان چاکم کەوە یا لە گڵم نێ
هەی لانە و لانت کەم
وەی شانە و شانت کەم
پاموورە جوانێ
بووکی لای بانێ
جا ئەگەر حدوودی قەباڵەت کوانێ!؟
هەی وێمدە نیشانێ

ساڵەکەی ئەوساڵ هەی بە ژەهری مار بێ
ساڵەکەی ئەوساڵ وەی بە ژەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان ساتێکی پار بێ
هەی شانە و شانت کەم
وەی لانە و لانت کەم
پاموورە جوانێ
بمدەیە ماچێکی لە ڕێی بۆکانێ
جا ئەگەر حدوودی قەباڵەت کوانێ!؟
هەی وێمدە نیشانێ

قوربان باڵات بم هەی ڕۆژێ سێ جاران
قوربان باڵات بم وەی ڕۆژێ سێ جاران
سوبح و نیمەڕۆ فێنکی ئێواران
سوبح و نیوەڕۆ فێنکی ئێواران
هەی لانە و لانت کەم
وەی شانە و شانت کەم
شەو لەنێو جێدا
ڕۆژ لە مزڵێدا
ئاوڕێکم وێبدە سووتام لە تەمێدا
ئاوڕێکم وێدە