ناسر ڕەزازی

هەر من بێکەسم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
392
هەر من بێ کەسم هەر من بێ کەسم
هەر من بێ چارە و بێ فریاد ڕەسم
لە بەدبەختی خۆم وا ڕائەبینم
بچمە سەر سیروان هیچ ئاو نەبینم
هەر من بێ کەسم هەر من بێ کەسم
هەر من بێ چارە و بێ فریاد ڕەسم
هەر من بێ لانە و بێ کار و کەسم

هەی ڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
ئارەقی بە خوڕ ڕەنجی بە بادم
هەر من بێ کەسم هەر من بێ کەسم
هەر من بێ چارە و بێ فریاد ڕەسم

تاکەی دانیشم، تاکەی نەکەم دەنگ
گەوهەر فرۆش بووم مایەم بوو بە سەنگ
هەر من بێکەسم هەر من بێکەسم
هەر من بێ چارە و بێ فەریاد ڕەسم