لەنگۆ یار پەیدا نابێ پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ خونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی بە کەس تەوەلا نابێ
ئەی یارم وەی وەی یارم ئای لە یارەی وەفادارم
بەو سوێندەی بۆ منت خوارد لەسەر قەولی پێرارم
فەسڵێکی گەلێک خۆشە نێوان مانگی بەهاران
کوێستان دەڕازێنەوە خێڵ هەڵدەکشێن بۆ بناران
دوو شت یەکجار زۆر خۆشە بۆ سێبووری دڵداران
گەڕەلاوژەی شەوانە و هەڵپەڕینی ئێواران
ئەی یارم وەی وەی یارم ئای لە یارەی وەفادارم
بەو سوێندەی بۆ منت خوارد لەسەر قەولی پێرارم
نەخۆش و دەردەدارم ئازار نییە دەردی تۆیە
چارەم ناکەن حەکیمان شیفام بە دەستی تۆیە
ڕوو لە هەر جێیەک دەکەم تاریفی جوانی تۆیە
ئەی یارم وەی وەی یارم ئای لە یارەی وەفادارم
بەو سوێندەی بۆ منت خوارد لەسەر قەولی پێرارم