ئۆخەی تەسکە و تەنکی هەنار دەنک دەنکی
بە دەرزیلەی قایم کرد مێخەک لەسەر مەمکی
ناوێرم ناوی بێنم لەبەر زبانی خەڵکی
سەر و ماڵم دەفرۆشم بۆ گوڵ و گوارە و مێخەکی
یاڵڵا یا سوڵتان هاوار ئەڕوانێ لە بورهانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
سەری پەنجەم بەرهەڵبێ بۆ نێوانی مەمکانی
دەڵێی ئاسن و پۆڵایە ڕوحمی تێدا نییە گیانی
حەفتەیێ جارێکم بەسە من ماچ کەم چاوی جوانی
ئەرێ هەم نارنجە و هەم سێوە یاڵڵا یا شێخی کڕێوە
غەم و پەژارەی چاوجوان وشکی کردووم بە ڕیوە
یاخوا نەبارێ باران سوورەگوڵەکەم بە ڕێوە
یا ڕەب بمکەی بە سێوێ ئەچمە باغەڵ پەرێوە
ئۆخەی تەسکە و تەنکی هەنار دەنک دەنکی
بە دەرزیلەی قایم کرد مێخەک لەسەر مەمکی
ناوێرم ناوی بێنم لەبەر زبانی خەڵکی
سابڵاغ و بانەم فرۆشت بۆ گوڵ و گوارە و مێخەکی