شاناز زاهیر

دە بێنە بێنە و دەسماڵێ و دەسماڵێ

بە دەنگی: شاناز زاهیر
شێوەزار: سۆرانی
175
دە بێنە بێنە ئازیزم دەمەکەت بێنە
دڵداری خۆشە باوانم دڵم مەشکێنە
دڵداری خۆشە ئازیزم دڵم مەشکێنە

توخوا پێم بڵێ باوانم چیت لە من دیوە
لەسەر چی تۆرای بێوەفا دڵت گۆڕیوە
دە بێنە بێنە نازەنین دەمەکەت بێنە
دە بێنە بێنە ئازیزم دەمەکەت بێنە
دڵداری خۆشە باوانم دڵم مەشکێنە
دڵداری خۆشە نازەنین دڵم مەشکێنە

لە دوور دیارە هاوار پەرچەمی خاوت
دێوانەی کردووم هاوار بە تیلەی چاوت
دێوانەی کردووم وەڵڵا بە تیلەی چاوت
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ دەسماڵێ
ئەو دەسڕەی بە دەستەوە بۆم بێنە ماڵێ

ئەی بە سەرگەردت بم هاوار جوانی گەڕەکی
بە سەرگەردت بم هاوار بە سەرگەردەوە
سلێمانی دێنێ وەڵڵا بە بەکرەجۆوە
سلێمانی دێنێ هاوار بە بەکرەجۆوە
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ دەسماڵێ
ئەو دەسڕەی بە دەستەوە بۆم بێنە ماڵێ