حەسەن هەیاس

بێرۆ بێرۆ باوانم

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
211
بێرۆ بێرۆ باوانم ئەسمەر قەزاو لە گیانم
بێرۆ بۆچی تۆراوی خانم دەردوو لە گیانم

لەو ڕۆژەوە بێ بەشم لەو لێوە شەکرەسێوە
وەکوو وەلی دێوانە پیشەم گەڕانی کێوە
بێرۆ بێرۆ باوانم ئەسمەر قەزاو لە گیانم
بێرۆ بۆچی تۆراوی خانم دەردوو لە گیانم

من ئەگریم بەو زارەوە بەو جەرگی زامارەوە
وەک بولبولی بەر بەیان بەو باغ و جوێبارەوە
بێرۆ بێرۆ باوانم ئەسمەر قەزاو لە گیانم
بێرۆ بۆچی تۆراوی خانم دەردوو لە گیانم