حەسەن هەیاس

چۆڵنشینە خۆم

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
447
بەختی سیا و شووم دڵخەمینە خۆم
مەحروومی دیدار دنیا و دینە خۆم
گیان دنیا و دینە خۆم
چۆڵنشینە خۆم، چۆڵنشینە خۆم
وەک قەیسی مەجنوون چۆڵنشینە خۆم
گیان چۆڵنشینە خۆم
چۆڵنشینە خۆم گیان چۆڵنشینە خۆم

مەحبووسی زەنجیر خەیاڵانە خۆم
مایەی فکر و هۆش وە تاڵانە خۆم
چۆڵنشینە خۆم، چۆڵنشینە خۆم
وەک قەیسی مەجنوون چۆڵنشینە خۆم
گیان چۆڵنشینە خۆم
چۆڵنشینە خۆم گیان چۆڵنشینە خۆم

شەرمەندەی *؟؟؟
ڕووسیای دەرماڵ خودا و بەندە خۆم
گیان خودا و بەندە خۆم
چۆڵنشینە خۆم، چۆڵنشینە خۆم
وەک قەیسی مەجنوون چۆڵنشینە خۆم
گیان چۆڵنشینە خۆم
چۆڵنشینە خۆم گیان چۆڵنشینە خۆم

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس