ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزوبان
نایشکێنێ دانەری تۆپی زەمان
لاوی کورد هەستایە سەر پێ وەک دلێر
وا بە خوێن نەخشی ئەکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان و ئایینمانە نیشتمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
لاوی کوردیش حازر و ئامادەیە
گیانفیدایە گیانفیدایە گیانفیدا