حەسەن زیافەتی

شەکەتی ڕێگام

بە دەنگی: حەسەن زیافەتی
شێوەزار: سۆرانی
188
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
بە نیگا مەستم کە جا تاقەگوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی مانووێتیم بشکێ جا دوو قسە لەلات دەکەم

دەردێکم گرتووە ئەرێ نییە دەرمانم
ئای چیم وەسەر هات من خۆشم نازانم
بۆچی نامناسی ئەی خەڵکی لای خۆتانم
دەی فریام کەوە ئەرێ قەزات لە گیانم

دەردی دابڕان ئەرێ هەر خۆم ئەیزانم
لایەکدا بڕۆم* ئەی ماڵی وێرانم
خۆم وە گشت کەسێ ئای نامۆ دەزانم
ڕەنگ لە ڕووم نەما ئەرێ وا دەرچوو گیانم
خۆم شەکەتی ڕێگام با نەختێ سەیر باڵات کەم
بە نیگا مەستم کە جا تاقەگوڵەکەی لێو چەم
قومێ ئاوم دەرێ با نەختێ دەمم تەڕ کەم
کەی مانووێتیم بشکێ جا دوو قسە لەلات دەکەم
*= دەقی درووستی ئەم خشتەیە "لە یەک دابڕاین ئەی ماڵی وێرانم"ە و ئەم گۆرانییە پێشتر لەلایەن هونەرمەند حەسەن گەرمیانی خوێندراوە و لە ماڵپەڕیش داندراوە.