دایە گیان دایە دایەی شیرینم
بەهەشت لەبەر پێی تۆدا ئەبینم
دایە گیان بە دڵ دەپاڕێمەوە
دایە گیان یاخوا مەرگت نەبینم
بێ تۆ بولبول شەیدا و خامۆشە
دایە گیان بە ئەتۆوە خۆشە
ئەگەر تۆ نەبی لە باخی دڵم
گوڵ مەیلی نییە و بولبول پەرۆشە
دەنگی لایە لایەی شیرینت
ئێستایش ساڕێژ ئەکات برینم
نزام بۆ بکە دایەی شیرینم
تا مابم قەد مەرگت نەبینم
هەر تۆ ڕابەرمی
هەر تۆ سەروەرمی
تەنها هەر تۆ تاجی سەرمی
دایە دایەی شیرینم
دایە دایەی شیرینم
دایە یاخوا مەرگت نەبینم