دەشتی کەڵهوڕی

ئەنفال

بە دەنگی: دەشتی کەڵهوڕی
شێوەزار: سۆرانی
161
لە ئێوارەی ئەنفالێکا، ئەنفالێکا هاتن تیشکی هەتاویان کوشت
پەڕەی گوڵیان دەسکەنە کرد لە بیابانا هەڵیان ئەڕشت
ڕووبار نەما دیلی نەکەن ئاوهەڵدێری نەسووتێنن
چرا نەما لە ناو دێیا گڕ و شەوقی نەخنکێنن
سێدارەکان، سێدارەکان بۆ ئاوازی هەناسەی قووڵ ئەترسێنن
هەڵپەڕینی تەرزە لە خان بە تازیوی ئەخەوێنن*؟؟؟
خامۆش نابێ دواسەرنجی ئەستێرەی سەر کاروانی دوور
باڵای شاخان بورکان ئەگرێ پەیام دێنێ گوڵاڵەی سوور

کە دەفتەری وڵاتی خۆر مێژووی ئاگر سەرەتا بێ
هیلاکی خاک بۆ هەنگاوی ئاوارەکان بێ هاوتا بێ
سیمای چاوی دایکی وڵات فرمێسکی سوور ببارێنێ
چون سێدارە سیمای مەرگ بە ملوانکە ئەناسێنێ
هەڵۆکانن دەس ئەکەون بە گەردنی لوتکەی شاخان
با داگیرسێ ئەو شۆڕشەی کە مەشخەڵی وا لە ناخان
با تارمایی دوژمنانی وڵاتەکەم سەراولێژ بێ
نەبا دایکی شیرینی *؟؟؟ دڵی مشتێک خۆڵەمێش بێ

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس