لە دوورەوە خۆشت ویستم، خۆشم ویستی
بە دەست خۆت نەبوو، بە دەست خۆم نەبوو
دڵت ویستی، دڵم ویستی
لە دوورەوە لە دەرگای دڵت دام و هاتی وتت ناڕۆمەوە، ناڕۆمەوە
چوویتە قووڵایی دڵم و هەرچەند دەکەم ناتدۆزمەوە، ناتدۆزمەوە
تۆ ئەی کچی وڵاتی عەشق و شاری هەڵمەت و قوربانی
دڵم حەیرانی دەشتی عاشقانە بە هەناسەی تۆ سەربەرزە ژیانی، سەربەرزە ژیانی
بەڵام ئاخ هەزار
من و تۆ هەرگیز بە یەک ناگەین، بە یەک ناگەین
چارەنووسمان وڵاتێکە بێ ناونیشان، بێ ناونیشان
هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین
لە دوورەوە، لە دوورەوە
تۆ دڵشکاو هاوار ئەکەی لە دەست عەشقێکی بێ سەرەنجام
لە دوورەوە، لە دوورەوە
منی داماو هاوار ئەکەم، ئەگریم، بە دڵێکی پڕ لە زام
بە دڵێکی پڕ لە زام
هاوار بەرم بۆ کام لا
لای کێ بکەم سکاڵا
هاواری من گریان و ژانە
خودا لە دەردی دووری
بۆ دڵ کوانێ سەبووری
خودا کێ پەنای عاشقانە
ساڵانێک بوو چاوەڕێت بووم
لە دوور هاتی
گڕی عەشقت بەجارێ سووتاندی گیانم
لەو ڕۆژەوە لە دڵمای
لە هەرکوێ بم لەگەڵمای
بۆیە ناتوانم بێ تۆ
ناتوانم
ناتوانم
ئاخر عەشقت تا هەتایە
لە خوێنمایە
بەڵام چی بکەم چارەنووس کە وایە
خودایە
تۆ باران، من بیابان
من زەوی و تۆ ئاسمان
ناگەین بە یەکتر
چی بکەم
هاوارە خودایە
هاوار بەرم بۆ کام لا
لای کێ بکەم سکاڵا
هاواری من گریان و ژانە
خودا لە دەردی دووری
بۆ دڵ کوانێ سەبووری
خودا کێ پەنای عاشقانە