وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی «خەج»، وەرە ئەی «خاتووزین»م
وەرە با بەژن و باڵاکەی ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەو لادا هەناسەم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی