ئەمن غەریب و بێکەس ئەوە خەریکە دەمرم
ئازیز شەرتە لەو دنیاش جوانێ گیان یەخەی تۆ بگرم
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم تۆ وەرە وەرەوە ماڵەکەم
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم وەرە وەرەوە ماڵەکەم
ماچ کەم دوو چاوە جوانەکەت
ئازیز ڕوو وەرمەگێڕە توخوا خۆت لێم لا مەدە
ئەوە کە ناویان هێنام جوانێ گیان مەڵێ کامەیە!
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم تۆ وەرە وەرەوە ماڵەکەم
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم وەرە وەرەوە ماڵەکەم
ماچ کەم دوو چاوە جوانەکەت
ئازیز وامزانی کە ئەتۆش ئەوە هەر وەکوو منی
گوڵم وامزانی کە ئەتۆش ئەوە هەر وەکوو منی
ئەوە منت خۆش دەوێ جوانێ گیان بەڵام شەرمنی
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم تۆ وەرە وەرەوە ماڵەکەم
چاوجوانەکەم، لێوئاڵەکەم وەرە وەرەوە ماڵەکەم
ماچ کەم دوو چاوە جوانەکەت
ئازیز ئەوەندەم خەم خوارد ئەوە خەم دڵی بردم
وەڵا چوومە شەرای مەرگ ئازیزم عەجەب نەمردم