سێڵاو هات و ڕووگەیێکم بوو ڕووخاندی
بەڵام لافاویش نەیتوانی خۆشەویستیت لە دڵما بکووژێنێتەوە
عەجەل هات و گیانی بردم
بەڵام نەیتوانی ئەوینت لەسەر دوایین چلی دڵم هەڵبفڕێنێ
ئەوە ئێستاش ویشکەساڵە و تەنیا خوڕەی خۆشەویستیت
دەشت و کێو و دار و دەوەن دەخەمڵێنێ
ئەوە ئێستاش ویشکەساڵە و تەنیا خوڕەی خۆشەویستیت
دەشت و کێو و دار و دەوەن دەخەمڵێنێ
شەو و پەپوولە و ڕووبارە خۆشەویستیت
هۆنراوە: قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)