شۆڕش مەحموودی

سێڵاو ٢

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی
شێوەزار: سۆرانی
251
سێڵاو هات و ڕووگەیەکم بوو ڕووخاندی
بەڵام لافاویش نەیتوانی خۆشەویستیت لە دڵما بکوژێنێتەوە
ئەجەل هات و گیانی بردم
بەڵام نەیتوانی ئەوینت لەسەر دوایین چلی دڵم هەڵبفڕێنێ
ئەوە ئێستاش ویشکەساڵە و تەنیا خوڕەی خۆشەویستیت
دەشت و کێو و دار و دەوەن دەخەمڵێنێ

ئەوە ئێستاش ویشکەساڵە و تەنیا خوڕەی خۆشەویستیت
دەشت و کێو و دار و دەوەن دەخەمڵێنێ
شەو و پەپوولە و ڕووبارە خۆشەویستیت
هۆنراوە: قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)