من کە ڕۆڵەی کوردستانم
پەروەردەی بەفری زستانم
ڕۆڵەی شاخ و دارستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
لە خەباتم بۆ پارێزگاری وڵاتم
من کە ئەژیم لە کوردستان
تێئەکۆشم بێ ڕاوەستان
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
پەروەردەی بەفری زستانم
ڕۆڵەی شاخ و دارستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
بۆ نیشتمان تەرخان ئەکەم خوێنی گەشم هەرزان ئەکەم
من کە ئەژیم لە کوردستان تێئەکۆشم بێ ڕاوەستان
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
پەروەردەی بەفری زستانم
ڕۆڵەی شاخ و دارستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
هەست و ئایین و بیرم کوردستانی نرخدار
لانەی لاوانی ژیرم مەڵبەندی کوردی هۆشیار
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
پەروەردەی بەفری زستانم
ڕۆڵەی شاخ و دارستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
کوردستان تاکو مردن چاوم لە ئەم ڕۆژەیە
مافت بێتە وەرگرتن کە جەژنی ئەم هۆزەیە
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم
پەروەردەی بەفری زستانم
ڕۆڵەی شاخ و دارستانم
من کە ڕۆڵەی کوردستانم