چەمەن فەراقباڵ داران پڕ گوڵە
گیان داران پڕ گوڵە
بوڵبوڵ غەزەڵخان کامی حاسڵە
گیان کامی حاسڵە
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
*؟؟؟
گیان جەیران گیان جەیران چاوەکەم
گوڵ بە ئیشوە و ناز ڕووبەندی لا برد
گیان ڕووبەندی لا برد
بوڵبوڵ بێچارەی شێت و شەیدا کرد
گیان شێت و شەیدا کرد
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
*؟؟؟
گیان جەیران گیان جەیران چاوەکەم
منیش وەک بولبول شەیدای خاڵی تۆم
گیان شەیدای خاڵی تۆم
وێڵ و سەرگەردان پەشێوحاڵی تۆم
گیان پەشێوحاڵی تۆم
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
*؟؟؟
گیان جەیران گیان جەیران چاوەکەم
یارم وەکوو گوڵ ڕووبەندی لا دا
گیان ڕووبەندی لا دا
موژدەی وەساڵی بە عاشقان دا
گیان بە عاشقان دا
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
*؟؟؟
گیان جەیران گیان جەیران چاوەکەم
چەمەن فەراقباڵ داران پڕ گوڵە
گیان داران پڕ گوڵە
بوڵبوڵ غەزەڵخان کامی حاسڵە
گیان کامی حاسڵە
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
*؟؟؟
گیان جەیران گیان جەیران چاوەکەم
*: تکایە ئەگەر نێوی گۆرانیبێژی دووهەم دەزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس