فەتانە وەلیدی

هەوا بە میهر و مەرحەمەت

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
194
بادی سەبا تەم و مژی زستان تارومار ئەکا
هەوا موعەتتەر و چەمەن بە خونچە موشکبار ئەکا
مەشاتتەوار ئارایشی بوتانی کۆهسار ئەکا
سپی و سەوز و سوور و ڕەش، نە نەقشێ سەد هەزار ئەکا
هەوا بە میهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدارە دێ

ناز و نیازی بولبول و شکۆفەکانی موشک بۆ
بەزمی تەزەرو و قومری و سەرو و چناری لێوی جۆ
سەمەن لە نێو شکۆفەدا مەهی نیقابدارە دێ
لالە لە میرغوزارەدا حکومەتێکە سەربەخۆ
هەوا بە میهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدارە دێ

پەڕەندەگانی خۆشنەوا بە سەد نەوای زارەوە
بە ناڵەی دەف و نەی و بە چەنگ و عوود و تارەوە
بولبول لە سەحنی گوڵشەن و قومری لە شاخسارەوە
ئاوازخوێنە هەر یەکێ بە یاد و شەوقی یارەوە
هەوا بە میهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدارە دێ

هۆنراوە: زاری