فەتانە وەلیدی

بەهارە

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
240
چەن لوولە زولفی خاوی تۆ
نەرگسە هەردوو چاوی تۆ
لەو ڕۆژەوە کە تۆم دیوە
گیانم دا لە پێناوی تۆ
بەهارە گیان بەهارە
دیمەنی تۆ گوڵزاری
وەکوو بولبول دڵی من
ئەرێ لە دووریت بێقەرارە

لێوی ئاڵت لالەڕەنگە خاڵی سووچی شەوەزەنگە*؟؟؟
تا دێتە گوێم دەنگی خۆشت وادەزانم ناڵەی چەنگە
بەهارە گیان بەهارە
دیمەنی تۆ گوڵزاری
وەکوو بولبول دڵی من
ئەرێ لە دووریت بێقەرارە

چەن لوولە زولفی خاوی تۆ
نەرگسە هەردوو چاوی تۆ
لەو ڕۆژەوە کە تۆم دیوە
گیانم دا لە پێناوی تۆ
بەهارە گیان بەهارە
دیمەنی تۆ گوڵزاری
وەکوو بولبول دڵی من
ئەرێ لە دووریت بێقەرارە

*؟؟؟= لەو بەشە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس